فه‌ره‌نساگرنگترین

چوامینی: دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا زەنگى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌

یاریگا –

ئۆریلیان چوامینی، ، هۆشداریی لە لێکەوتەکانی دۆڕانە شۆککەرەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دا.

چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ کەناڵی TF1 ی فەرەنسی گوتی، پێموایە ئێمە لە هەموو ئاستەکاندا لە باشترین ئاستدا نەبووین ، دەبێت ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین.

یاریزانەكه‌ی ریال مەدرید ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی روویدا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌، بۆ یارییه‌كانی یۆرۆ كه‌ مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت، نابێت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌وین، ئه‌وه‌ی  بەدەستمان هێناوە ناكرێت به‌ ئاسانی له‌ ده‌ستی بده‌ین.

چوامینی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، ئێمە بە تەواوی ئاگاداری تواناکانمانین، دەبێت متمانەمان بەخۆمان بێت، بە ڤیدیۆ لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە لە یارییەکەی ئەڵمانیادا چی روویدا، بۆ به‌م شێوه‌یه‌ دووچاری شكست بووین.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام دووچاری شكست بوو، سێشەممەی داهاتوو یارییەکی تری دۆستانە بەرامبەر شیلی ئەنجام ده‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button