ئیسپانیائینگلتەرا

بێڵینگهام لە یاریی ئینگلتەرا و بەڕازیل تووشی پێکان بوو

یاریگا –

بێڵینگهام لە یاریی ئینگلتەرا و بەڕازیل بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی رانی یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و یاریگای بەجێهێشت.

جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریی بەرامبەر بەڕازیل بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی رانی یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و لە خولەکی 66 یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و لەلایەن گاری ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگا هێنرایە دەرەوە.

بێڵینگهام دوای کایل وۆکەر بووە دووەم یاریزانی ئینگلتەرا لە یارییەکەی بەڕازیل تووشی پێکان بێت، کە سێلیساو بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

Image

بێڵی لە یارییەکە تاکە یاریزان بوو زۆرترین فاوڵی لەدژ بکژرێت، یاریزانانی بەڕازیل پێنج جار بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر بێڵینگهام فاوڵیان لەسەر هەژمارکرا.

هێشتا دیار نییە گۆڕانکارییەکەی بێڵینگهام تەنیا بەهۆی ئازار و پاراستنی بووە لە پێکان، یان پێکانی هەیە و لە یاریی داهاتووی سێ شێرەکان دادەبڕێت، کە رۆژی سێشەممە ئینگلتەرا لە دووەمین یاریی دۆستانەی رووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button