ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: پریمەرلیگ تۆمەتی پێشێلکاری یاسایی ئاراستەی لیستەر کرد

یاریگا –

ئەمرۆ پریمەرلیگ بە فەرمی تۆمەتەکانی پێشێلکاری یاسایی لە دژی لیستەر سیتی ئاراستەی لیژنەی تایبەتمەندی سەربەخۆی کرد کە خۆی دەبینێتەوە لە پێشێلکردنی ڕێسای سوود و بەردەوامیی و شکستهێنانی یانەکە لە رادەستکردنی ژمێرەی وردی دارایی بە خولەکە.

ئەو تۆمەتانەی لەسەر لیستەرە، دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ پێش دابەزینیان لە پریمەرلیگەوە بۆ چامپیۆنشیپ.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

چەند رۆژی رابردوو بوو تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس هەواڵێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە لە باری ساخبوونەوەی تۆمەتەکانی سەر یانەکە، ئەگەری هەیە ڕێویەکانی ئینگلتەرا کە ئێستا پێشەنگی چامپیۆنشیپن، بە خاڵی کەمترەوە بەشداری وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی بکەن. بەڵام بەوپێیەی ئێستا لە پریمەرلیگ نین، سزاکە نایانگرێتەوە تا وەرزی داهاتوو.

 

چارەنووسێکی ئاڵۆز چاوەڕوانی لیستەر سیتی دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button