ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسێکی ئاڵۆز چاوەڕوانی لیستەر سیتی دەکات

یاریگا –

لە کاتێکدا یانە لیستەر سیتی پێشەنگی چامپیۆنشیپە و خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ ئامادە دەکات، بەڵام ئەمڕۆ هەواڵێکی نائومێدکەری پێگەشت سەبارەت بە وەرزی داهاتووی لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ خولی ئینگلیزی.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆرتس کە بەپەلە بڵاوی کردەوە، ئەگەری هەیە ڕێویەکان بۆ وەرزی داهاتوو لە باری سەرکەوتنیان بۆ خولەکە، بە خاڵی کەمترەوە بەشدرای بکەن ئەوەش بەهۆی ئەو تۆمەتانەی سەری تایبەت بە پێشێلکاریی یاسای قازانج و بەردەوامیی.

بەگوێرەی یاساکانی قازانج و بەردەوامیی پرێمەرلیگ، لە سێ ساڵی یەک بە دوای یەکدا، دەکرێ یانەکان 105 ملیۆن پاوەند زیان بکەن، دواتر لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.

وەک لە هەواڵی ئەو سەرچاوەدا هاتووە، ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی لیستەر بوونەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ پێرار ساڵ واتا ساڵێک بەر لە دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ.

تۆمەتەکە بریتیە لەوەی یانەکە ئەو بڕە پارە زیانەی تێپەڕاندووە و ئەم مانگە هەژمارەی وەرزی رابردوویان ئاشکرا دەکرێت. لە باری ساخبوونەوەی تۆمەتەکان، ئەوا جێمی ڤاردی و هاوڕێکانی دووچاری خاڵ لێشکاندن دەبنەوە بۆ وەرزی داهاتوویان لە پریمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button