فه‌ره‌نساگرنگترین

سەرچاوەیەک راستیی دەنگۆی لویز دیاز و فرۆشتنی بە پاریس دەخاتە روو

یاریگا –

یەکلابوونەوەی رۆیشتنی کیلیان مباپێ لە پاریس سان جێرمان بە ڕادەیەکی زۆر، یانەکەی پایتەختی فەرەنسای ناچار کردووە لە ئێستادا بە دوای سوپەرستارێکدا بگەڕێن بۆ شوێنگرتنەوەی گۆڵکارەکەیان.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆ دروست بوو گوایە پی ئێس جی نیازی لە گواستنەوەی لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپوڵە بۆ پڕکردنەوەی هێڵی هێرشبەرییان، بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ زانیاری نوێی خستووەتە روو لەو بارەیەوە راستییەکی لەو جۆرە رەت دەکاتەوە.

شارەزاکەی بواری گواستنەوەی یاریزانان نووسیویەتی؛

هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان پاریس و لیڤەرپوڵ ئەنجام نەدراوە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ لویس دیاز. لیڤەرپوڵ نایەوێت ئەو بفرۆشێت و پاریسیش ئامانجی لەپێشینەی خۆیان هەیە.

هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە کە لە زستانی ٢٠٢٢ بە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ و ١٢ و نیو گۆڕانکارییەکانیش لە پۆرتۆوە گواسترایەوە ئانفیڵد، لەم وەرزە تا ئێستا ١٠ گۆڵی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا و سێ گۆڵیشی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button