ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

10 کاتژمێر پێش دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر فیلیپین هاندەرانی عێراق روویان لە یاریگای بەسڕە کرد

یاریگا –

هاندەری عێراق نزیکەی 10 کاتژمێر پێش یارییەکەیان بەرامبەر فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 روویان لە یاریگای بەسڕە کرد و لەوێ بەربانگ دەکەنەوە.

بەشێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق لە نیوەرۆوە روویان لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە کردووە، گەرچی هێشتا نزیکەی 10 کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکی یارییەکە، بەڵام هاندەران لە ئێستاوە لەناو یاریگا ئامادە دەبن و چاوەڕێی یارییەکە دەکەن، کە وابڕیارە ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 عێراق لە بەسڕە میوانداریی فیلیپین بکات.

بەشێکی هاندەرانی عێراقی بەڵێنیان داوە ئەمشەو لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە لە چاوەڕوانی یارییەکەی شێرەکانی رافیدەین بەربانگ بکەنەوە، کە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە شوێنی 65 هەزار هاندەر دەگرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی ئەمشەو یاریگایەکە پڕ هاندەر بێت.

کۆتایی سالێ رابردوو عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە بەسڕە 5-1 لە ئیندۆنیسیای بردەوە و لە یاریی دووەمیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤیێتنامی بردەوە، شێرەکانی رافیدەین بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمیان گرتووە.

ئەمشەو تۆڕی وەرزشی یاریگا بە دەنگی راستی میهرەبانی راستەوخۆ فەیسبووک یارییەکەی عێراق و فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button