ئه‌وروپاگرنگترین

هۆکاری بانگهێشت نەکردنی کریستیانۆ بۆ کەمپی هەڵبژاردەکەی ئاشکرا بوو

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی، بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکراوە تاوەکوو بتوانێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی لە پشوودا بەسەر ببات.

دوێنێ لیستی ئەو یاریزانانەی بانگهێشت کراون بۆ کەمپی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ یاریی بەرامبەر سوید راگەیەندرا، بەڵام لەو نێوەندەدا ناوی رۆناڵدۆ لە لیستەکەدا بەدی نەکرا.

یاریزانانی رۆبێرتۆ مارتینێز بڕیارە لە پشووی نێودەوڵەتی لە مانگی ئازاری داهاتوودا بەرامبەر سوید و سلۆڤینیا یاری بکەن و زۆرێک لە یاریزانانی وەک رۆناڵدۆ، دیێگۆ جۆتا، جواو کانسێلۆ، دانیلۆ پێرێرا، ئۆتاڤیۆ، روبێن نۆس، ڤیتینا و جواو فێلیکس لە یاریی بەرامبەر سوید ئامادەنابن.

ئەم بڕیارە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ و هاندەرانی رۆناڵدۆی بە تایبەتی تووشی سەرسوڕمان کرد کە پێشبینیان دەکرد لەم کاتەی وەرزدا و پێش یۆرۆی 2024 ئەم یاریزانە لە هەڵبژاردەی پورتوگال ببینن، بەڵام وادیارە  ئەستێرەکە لە یارییەکەی بەرامبەر سویددا ئامادە نابێت.

ئێستا ESPN بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دراوە کە یاریزانە تەمەن 39 ساڵانەكە کە ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە پشوودایە، کاتێکی زیاتری هەبێت و جەستەی بۆ ماوەیەک دوور لە جەنجاڵی و قەرەباڵغی تۆپی پێ پشوو بدات بۆ ئەوەی لە رووی جەستەییەوە و دووبارە ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button