ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا: زۆرم نەماوە مانچێستەر سیتی جێبهێڵم

لە چاوپێکەوتنێکیدا وردەکاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا بۆ یەکەمجار رایدەگەیەنێت، لە داهاتووێکی نزیکدا، مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

سیلڤا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی پۆرتوگالی روونیکردەوە، دەیەوێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بێنفیکا و بەردەوام چاوی لێبووە. سیلڤا قسەی بۆ بەرنامەی SIC Especial Show کرد

دڵنیام دەگەڕێمەوە بێنفیکا، چونکە ئەمە ئامانجی کاروانی ژیانمە.

لە هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت، بەڵام ئەمە دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ یانەی منداڵی رانەگرتووە، سیلڤا بەڕاشکاوی باسی گەڕانەوەی بۆ بێنفیکا کرد و روونیکردەوە، رەنگە زووتر لەوەی چاوەڕێ دەکرێت، بگەڕێتەوە

ئایا من چەند دوورم لە گەڕانەوە؟ پێم وایە خەڵک لەم پرسیارە بێزار بوون، ماوەیەکی درێژە لە خەیاڵمدایە و دڵنیام دەگەڕێمەوە، بەڵام نازانم کەی، رەنگە لە ماوەی دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا بێت، چەندین جار باسم کردووە و پێم وایە خەڵک ئیتر ئەم پرسیارەی ناوێت، بەدڵنیاییەوە گەڕانەوە بۆ بێنفیکا، ئامانجی ژیانی منە.

سیلڤا بەرهەمی ئەکادیمیای بێنفیکایە و یاری بۆ تیمەکانی ژێر 15, 16, 17 و 19 ساڵی کردووە. بێرناردۆ تەنیا سێ یاری بۆ تیمی یەکەمی بێنفیکا کردووە و لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد و دوای سێ ساڵ بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button