فه‌ره‌نسا

ئێنریکی: پێویستە ئاستی خۆمان بەبێ ئێمباپێ بەرز بکەینەوە

یاریگا –

لویز ئێنریکی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر مۆنپیلیێ کە ئێمباپێ هاتریکی لەو یارییەدا کرد، دەڵێت :’پێویستە ئاستی خۆمان بەبێ ئێمباپێ بەرز بکەینەوە’.

لویز ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دوای ئەوەی لە لیگ1 بە ئەنجامی 6-2 لە مۆنپیلیێیان بردەوە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە کاتێک لێیان پرسی بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا ئەگەر عوسمان دێمبلی ئامادەبێت، یاریی بە ئێمباپێ دەکات، لە وەڵامدا رایگەیاند :’بەلای منەوە گرنگ نییە، من دەزانم چی روودەدات بەڵام پێتان ناڵێم و بۆتان دەبێتە سوپرایز، ئێمباپێ یارییەکی دیکەی بێ وێنەی کرد، وەکو هەمیشە پێویستە تا دەتوانین چێژی لێوەردەگرین، هەرکاتێکیش نەما دەبێت ئاستمان بەرز بکەینەوە و خۆمان رابهێنین’.

کۆتایی ئەم وەرزە ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا فەرەنسی و ئیسپانییەکان ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە بە یانەکەی راگەیاندووە، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانە فەرەنسییەکە بەجێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button