ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بیر لە یارییەکەی ریال ناکاتەوە و سەرنجی لەسەر جەنگێکی دیکەیە

مانچێستەر سیتی خەون بە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی وەرزی رابردوو دەبینێت

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەرفەتی بەرزکردنەوەی دوو نازناوی لە وێمبڵی هەیە، بەڵام پێپ گواردیۆلا سەرنجی لەسەر شتێکی دیکەیە.

مانگی داهاتوو، مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی FA بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات و هەروەها دووجار رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

گواردیۆلا لە گرنگی یارییەکانی مانگی داهاتوو تێدەگات، بەڵام تەواوی سەرنجی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەسەر یارییەکەی 31ی مانگە بەرامبەر ئارسیناڵ

یاری کۆتاییمان بەرامبەر ئارسیناڵ هەیە، نامەوێت ئێستا زۆر بیر لە داهاتوو بکەمەوە، چونکە ماوەیەکی زۆر توند دەبێت.

گواردیۆلا هیوادارە تەواوی یاریزانانی بە ‘سەلامەتی’ لە پشووی فیفا بگەڕێنەوە و بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادە بن.

سەیری یاریی هەڵبژاردەکان ناکەم، پشوویێک دەدەم و هەرکاتێک گەڕانەوە، ئینجا دەزانین چەند یاریزان رزگاری بووە. یاریزانان سێ رۆژ بەر لە یارییەکەی ئارسیناڵ دەگەڕێنەوە و دەبێ خۆمان بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادە بکەین.

ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپوول لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدایە و مانچێستەر سیتی بە 63 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button