ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول شۆڕشێکی گەورەی کارگێڕی دەستپێکردووە

یانەکەی مێرسیساید هەیکەلیەتی کارگێڕی دەگۆڕێت

یاریگا –

گروپی کۆمپانیای فێنوەی سپۆرتس، کە خاوەنی لیڤەرپوولە، خەریکی رێکخستنەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکەیە.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، فێنوەی سپۆرتس هەوڵ بۆ رازیکردنی پێدرۆ مارکێس، بەڕێوەبەری هونەری بێنفیکا دەدات، تاوەکو ببێتە نوێترین ئەندامی مایکڵ ئێدواردس، کە لە یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرپوول وەردەگرێت.

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای یۆرگن کڵۆپ دەکات، بۆیە گۆڕانکاری گەورە لە دەستەی کارگێڕیدا دەکات و مارکێس یەکێکە لە ئامانجەکان.

مارکێس یەکێکە لە کاریگەرترین کارەکتەرانی بێنفیکا و تایبەتمەندی دۆزینەوەی بەهرەمەندی هەیە، بۆیە فێنوەی سپۆرتس دەیەوێت ئیتر لیڤەرپوول بکاتە رووگەی بەهرەمەندەکان.

مایکڵ ئێدواردس
مایک گۆردن (راست)، یۆرگن کڵۆپ (ناوەڕاست) و مایکڵ ئێدواردس (چەپ)

مارکێس سەرەتای کاروانی کارگێڕی لە ساڵی 2004 لەگەڵ سپۆڕتینگ لیسبۆن دەستپێکرد، دوای شەش ساڵ پۆستی شیکەرەوەی شوێنی یاریکردنی یاریزانان لە مانچێستەر سیتی وەرگرت.

لە ساڵی 2014 مارکێس پۆستێکی نوێی لە گروپی سیتی فووتبۆڵ (خاوەنی مانچێستەر سیتی) وەرگرت و پاشان پەیوەندی بە بێنفیکا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button