ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پەیامی سۆن دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر فولهام

یاریگا –

پەیامی سۆن هیۆنگ مین ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر فولهام.

شەوی رابردوو فولهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.

لە دوای یارییەكە سۆن گوتی:

وەك كاپتنی ئەم تیمە، بەڕاستی دەمەوێت داوای لێبوردن لە هاندەران بكەم، ئەم دۆڕاندنە جێگای قبوڵ نییە.

پێم وایە دۆڕاندنی ئەم یارییە قبوڵ ناكرێت، وەك یاریزانەكان دەبێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرین، زۆر بە هێواشی یاریمانكرد و هاندەرانیش شایستەیی ئەوە نین لەلایەن ئێمەوە.

دەبێت یاریزانانی هێڵی هێرشبردن هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن، چونكە هەلی زۆرمان بۆ رەخسا.

تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 53 خال لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button