ئینگلتەراگرنگترین

فوڵهام سێ خاڵی بردەوە و چوار ملیۆن پاوەندی دۆڕاند

یاریگا –

کەمتر لە ٥٠ رۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕێککەوتنەکەی یانەی فوڵهام لەگەڵ چێڵسی لەسەر بە خواستن وەرگرتنی ئارماندۆ برۆخا لە بلووز، ئەو یانەیە دەبێت چوار ملیۆن قەرەبوو بە بلووز بدات.

یاریزانە ئەلبانییەکە یەکێک لەو ناوانە بوو لە لیستەکەی چێڵسیدا بوو کە هاوین یانەکە جێ بهێڵێت. لە گواستنەوەکانی ئەم زستانەدا ناردیە ڕیزەکانی فوڵهام تا کۆتایی وەرز، بەڵام مەرجێک جێگیر کرابوو بەوەی ئەگەر هاتوو لە ١٠ یاری کەمتر وەک سەرەکی بەشداری پێ بکرێت، ئەوا بڕی چوار ملیۆن پاوەند قەرەبووی یانە لەندەنیەکە بکرێتەوە.

بەپێچەوانەوە ئەگەر هاتوو لە %٦٠ وەک سەرەکی یاری بەو هێرشبەرە کرا لەو یارییانەی کە فوڵهام مایبوو لە کاتی گرێبەستەکەوە تا کۆتایی وەرز کە ١٦ یاری بوو، ئەوا هیچ بڕە پارەیەک قەرەبووی چێڵسی ناکرێتەوە.

تا پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر تۆتنهام لە هەفتەی ٢٩، کە تێیدا سپێرسیان ٣-٠ تووشی شکستێکی سەخت کرد،  هیوایەک هەبوو کە ئەو بڕە پارەیە لەسەر فوڵهام نەکەوێت بەو مەرجەی لەو ١٠ یارییانەی لە پریمەرلیگ ماویان بوو، برۆخا لە پێکهاتەی سەرەکی دابێت. بەڵام ئەم هەفەیەش ئەوە ڕووی نەدا و ئێستا تەنها ٩ یاریی ماوە لە خولەکە. هەر بۆیە پێ بژاردنەکەی دەکەوێتە سەر ئەگەر لە هەموو یارییەکانیشدا وەک سەرەکیی پشتی پێ ببەستێت.

بەوەش هاوکات لەگەڵ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە، چوار ملیۆن قەرەبووی هاتە سەر و پێویستە بیدات بە چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button