ئیسپانیاگرنگترین

لە پرێمەرلیگ داوای دیاز دەکرێت

یاریگا –

درەوشانەوە ئیبراهیم دیاز پاش گەڕانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید لە ئەیسی میلانەوە، چاوی یانەکانی کەوتووەتە سەر و لە پریمەرلیگەوە داوا دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زۆرێک لە سەرچاوەکان و لەنێویاندا Football365، یانەی ئارسیناڵ دەستپێشخەرییەکی بۆ ریاڵ مەدرید ئامادە کردووە بۆ گواستنەوەی دیاز لە پایتەختی ئیسپانیاوە بۆ پایتەختی بەریتانیا.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکە باسی کردووە، کارگێری گەنەرز بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندیان دیاری کردووە بۆ چوونە پێشەوە لە ئەستێرە ٢٤ ساڵانەکە.

پێشتریش هەر لەسەر هەمان دەنگۆ، پێگەی Forbesی بەناوبانگ لە ڕاپۆرتێکیدا ئەم بابەتەی ئاشکرا کردبوو.

شاهانەکان ساڵی ٢٠١٩ ئەستێرە مەغریبیەکەیان لە مانچێستەر سیتیەوە گواستەوە قەڵای سپی بە بڕی ١٧ ملیۆن یۆرۆ. بەڵام ساڵی دواتر بە خواستن ناردیانە ڕیزەکانی ئەیسی میلان و لەوێ توانی خۆی بسەلمێنێت.

دیاز لەم وەرزەدا تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی خاوەنی نۆ گۆڵ و چوار ئەسیستە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا وەک یاریزانی سەرەکی یاریی پێ ناکرێت لە لایەن کارلۆ ئەنچلۆتیەوە، بەڵام توانیویەتی لە زۆربەی بەشدارییەکانیدا کاریگەری دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button