عێراقگرنگترین

راهێنەری هەولێر: دەمانەوێت جامی عێراق بەدەست بهێنین

یاریگا –

دوای ئەوەی گەیشتنە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی عێراق، راهێنەری هەولێر دەڵێت ‘ئێستا کێبڕکێکردن لەسەر جامی عێراق بۆ ئێمە کراوەیە’.

دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کەرخیان بردەوە و گەیشتنە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی عێراق، حەیدەر عەبدلئەمیر راهێنەری یانەی هەولیر لە لێدوانێکیدا گوتی :’راستە لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئاستێکی بەرزمان پێشکەش نەکرد، بەڵام توانیمان یارییەکە ببەینەوە، یاریزانەکانمان لەناو یاریگا ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجێکرد، دەستخۆشییان لێدەکەم بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، بردنەوەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، دەمانەوێت تاوەکو قۆناخەکانی کۆتایی جامی عێراق بڕۆین’.

هەروەها راهێنەرەکەی هەولێر گوتیشی :’ئێمە وەکو دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر دەمانەوێت رکابەریی لەسەر جامی عێراق بکەین، چونکە ئێستا لە خولی عێراق دوورکەوتینەوە، بۆیە دەمانەوێت کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی جامی عێراق بکەین، هیوادارم ئەم بردنەوەیەش کاریگەری لەسەر یارییەکانمان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەبێت و بتوانین ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین’.

هەولێر کە وەرزی رابردوو گەیشتە یاریی کۆتایی جامی عێراق، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە.

یاریزانانی هەولێر لە یاریی بەرامبەر کەرخ
یاریزانانی هەولێر لە یاریی بەرامبەر کەرخ
یاریزانانی هەولێر لە یاریی بەرامبەر کەرخ
یاریزانانی هەولێر لە یاریی بەرامبەر کەرخ

بابەتی زیاتر

Back to top button