جیهانگرنگترین

هه‌موو شتێك له‌سه‌ر شێوازه‌ نوێیه‌كه‌ی جامی جیهانی یانه‌كان بزانه‌

سیستەمی نوێی جامی جیهانی یانەکان چییە؟

یاریگا –

سیستەمی نوێ بۆ جامی جیهانی یانەکانی 2025 چییە؟ كه‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و تیپە بەشداربووەکان كێن؟

هەموو ئەو شتانەی کە دەتەوێت بزانیت دەربارەی جامی جیهانی یانەکانی 2025، شێوازه‌ نوێیەکە و  تیپە بەشداربووەکان، زۆر شتی تر بزانه‌.

دوای ئەوەی پەتای کۆرۆنا بووە هۆی پەکخستنی مۆندیالی یانەکانی 2021 کە بڕیاربوو بە سیستمی نوێ لە چین بەڕێوەبچێت، دەستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا ئەو بیرۆکەیە بۆ ساڵی 2025 دوابخات.

له‌ پاڵەوانێتییەکە 32 یانه‌ لە سەرانسەری جیهاندا هەر چوار ساڵ جارێک رکابەریی له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ دەکەن، بە پێچەوانەی سیستمی ئێستا کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و پاڵەوانی شەش کیشوەره‌كه‌ شانبەشانی وڵاتی میواندار ده‌بێته‌ حه‌فت یانەی به‌شدار.

سیستەمی نوێی جامی جیهانی یانەکانی 2025 چۆنه‌؟

ئەنجوومەنی فیفا سیستەمی جامی جیهانی یانەکانی 2025ی پەسەند کرد کە زۆر لە سیستەمی کۆنی مۆندیال دەچێت کە دواین وه‌شانی له‌ قەتەر و له‌ ساڵی 2022 به‌رێوه‌چوو.

32 تیپ لە 6 کیشوەر بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، جگە لە پاڵه‌وانی یانه‌ی وڵاتی میواندار، لەگەڵ ئه‌و یانانه‌ی له‌ نێوان ساڵانی هەر چاپێکی مۆندیالدا بوونه‌ته‌ پاڵه‌وان، واتە بەشداربووانی مۆندیالی یانه‌كانی 2025ی  لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2024 ده‌بێت.

تیپەکان بەسەر 8 گروپدا دابەشدەکرێن و هەر گروپێک له‌ چوار تیپ پێکدێت و تەنها یەکەم و دووەم سەردەکەون بۆ قۆناخی 16.

لە قۆناخی 16 وه‌كو چامپیونزلیگ و شێوازی كۆنی مۆندیال ده‌رچوون به‌یه‌ك دۆران ده‌بێت تاكو یاریكۆی كۆتایی.

پێوەرەکانی بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان چین؟

شێوازی نوێی جامی جیهانی یانەکان كه‌ كۆی گشتی 32 یانەیە، کە كورسیه‌كان بەم شێوەیە به‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كاندا دابەشکراون:

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا 12 یانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا 4 یانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا 4 یانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور 6 یانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی 4 یانە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووس و یەکێک لە یانەکانی وڵاتی میواندار یەک یانەیە.

جامی جیهانی یانەکانی 2025 لە کوێ بەڕێوەدەچێت؟ کەی ده‌ست پێده‌كات؟

فیفا بە فەرمی بۆ رێکخستنی جامی جیهانی یانەکانی 2025 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راسپاردووە.

پاڵەوانێتییەکە لە 15ی حوزەیرانی 2025 تا 13ی تەمموزی هەمان ساڵ بەڕێوەدەچێت.

فیفا چ سیستەمێکی پۆلێنکردنی بەکارهێنا بۆ دیاریکردنی ئەو تیپانەی کە بەشدارن لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 ؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان پێوه‌رێكی بۆ ئاستی یانه‌كان لەسەر ئاستی کیشوەری لە چوار ساڵی پێش مۆندیالی یانەکاندا به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌  داناوه‌:

بۆ هەر سەرکەوتنێک 3 خاڵ

بۆ هەر یەکسانبوونێک 1 خاڵ

بۆ هەموو قۆناخێکی پێشکەوتوو 3 خاڵ

سەبارەت بە کیشوەری ئەوروپا، پێوەرەکانی پۆلێنکردن کەمێک جیاوازە و پەیوەستە بە ئەنجامی یانه‌كان له‌ چامپیۆنزلیگەوە كه‌ بەم شێوەیەی خوارەوە:

بۆ هەر سەرکەوتنێک 2 خاڵ

بۆ هەر یەکسانبوونێک 1 خاڵ

4 خاڵ بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی کۆمەڵەکان

5 خاڵ بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16

یه‌ك خاڵ بۆ قۆناخه‌كانی دوای قۆناخی شازده‌.

ئه‌و یانانه‌ی گه‌یشتننیان به‌ جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2025 مسۆگه‌ر كردووه‌ بریتین له‌ یانه‌كانی: ریال مه‌درید ئیسپانی، چێڵسی و مانچێسته‌رسیتی ئینگلیزی، بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی، ئینتەرمیلانی ئیتالی ، پۆرتۆ و بێنفیکای پورتوگالی، ئوراوای سووری ژاپۆنی، هیلالی سعودی، فلومینێنسی و فلامینگۆ و پاڵمێراسی به‌ر‌ازیلی،ویدادی مه‌غریبی، ئه‌هلی میسری،  لیۆنی مەکسیکی، سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی، مۆنتەری مەکسیکی، ئۆکلاند سیتی نيوزله‌ندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button