ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كوبارسی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەكرێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، لویس دێلا فوێنتێ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەكێك لە لاوەكانی بارسێلۆنا بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی دەكات.

لە پشووە نێودەوڵەتیەكانی داهاتوودا هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا و بەڕازیل دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، دێلا فوێنتێ دەیەوێت پاو كوبارسی بەرگریكاری لاوی بارسێلۆنا بانگهێشتی ریزەكانی هەڵبژاردەكەی بكات.

پاو كوبارسی لەدایك بووی ساڵی 2007ە و تەمەنی 17 ساڵە لە ئەگەری بانگهێشتكردنیدا دەبێتە یەكەمجار كە بانگهێشتی تیمی یەكەمی لارۆخا بكرێت.

بەپێی زانییارییەكانی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی بارسێلۆنا ئاگادارن و دەزانن كە دێلا فوێنتێ بەرگریكارە لاوەكە بەرگریكارە پێكهاتەكەی دەكات.

پاو كوبارسی و ڤیكتۆر ئۆسیمین

بەهۆی زۆری پێكانەكانی بەرگریكارانی بارسێلۆناوە چاڤی هێرناندێز پاو كوبارسی لە بارسێلۆنای ژێر 19 ساڵان بانگهێشتی پێكهاتەكەی كرد و بە ئاستە بەرزەكەی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button