ئاسیاسعودیە

هیلال ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا –

هیلالی سعودی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بوو بە یەکەم یانە زۆرترین یاری بەدوای یەک بباتەوە.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هیلال لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا بووە میوانی ئیتیحاد، یارییەکەی 2-0 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.

بەم بردنەوەیەش هیلال بوو بە یەکەم یانە بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ 28 یاری بەدوای یەک بردنەوە بەدەستبهێنێت و ریکۆردێکی مێژوویی بەناوی خۆی تۆمارکرد.

یانە سعودییەکە لەکۆی ئەو 28 یارییە، 16 یاری لە خولی رۆشنی سعودی، 3 یاری لە جامی شا سەلمان و 9 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کردووە و سەرجەم یارییەکانیشی بردووەتەوە.

هاوکات تیپەکە لەو 28 یارییەدا 81 گۆڵی کردووە، تەنیا 8 گۆڵی لێکراوە و لە 20 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی پاراستووە.

هیلال لەم وەرزەی خولی سعودیش تا ئێستا تووشی شکست نەبووە، لە 23 یاری خاوەنی 21 بردنەوە و 2 یەکسانبوونە، بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ و بە جیاوازی 12 خاڵ لە پێش نەسڕ، پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button