ئیتاڵیاگرنگترین

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گەیشتە مۆندیالی یانەکانی 2025

هێشتا شوێنی دوو یانەی دیکەی ئەوروپی ماوە

یاریگا –

دوای دۆڕانەکەی شەوی رابردووی ناپۆلی لە بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، یوڤێنتوس گەیشتە مۆندیالی یانەکانی 2025.

ناپۆلی لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا یاری کرد، یانە کاتالۆنییەکە لە کۆی هەردوو یارییەکە، بە ئەنجامی 3-1 گەیشتە قۆناخی هەشت.

بڕیارە مۆندیالی یانەکانی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەبچێت.

بەهۆی دوورخرانەوەی ناپۆلی، یوڤێنتوس خۆکارانە گەیشتە مۆندیالی یانەکان و بووە دەیەمین یانەی ئەوروپی بگاتە پاڵەوانیەتییەکە.

ناپۆلی 42 خاڵی لە ریزبەندیی ئەوروپی بەدەستهێناوە، کەچی یوڤێنتوس 47 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی بارسێلۆنا بەسەر ناپۆلی بوو، تاوەکو بگاتە مۆندیالی 2025ی یانەکان.

هەرچەندە یوڤێنتوس بەهۆی سزاوە بەشداری چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەی نەکردووە، بەڵام توانی کورسییەکی مۆندیالی یانەکان بەدەستبهێنێت.

یانە سەرکەوتووەکان بۆ مۆندیالی یانەکانی 2025؛ تاوەکو ئێستا

ئەوروپا (10 یانە لە کۆی 12): بایرن میونشن، بۆڕووسیا دۆرتموند، ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی، چێڵسی، ئینتەر میلان، پاریس سانجێرمان، بێنفیکا، پۆرتۆ و یوڤێنتوس.

ئەمریکای باشوور (3 یانە لە کۆی 6): پالمێراس، فلامینگۆ و فلومینێنسی.

ئەفریقا (2 یانە لە کۆی 4): ئەهلی میسڕی و ویدادی مەغریبی.

ئاسیا (2 لە کۆی 4): هیلالی سعودی و ئۆڕاوا رێد دایمۆندسی ژاپۆنی.

ئەمریکای باکوور (3 یانە لە کۆی 4): مۆنتێری، سیاتڵ ساوندەرس، کڵەب لیۆن.

ئۆقیانۆس (1 یانە): ئۆکلاند سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button