ئینگلتەراگرنگترین

دوورخستنەوەی تێن هاخ چەند لەسەر گەنجینەی مانچێستەر دەکەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەگەری دوورخستنەوەی ئێریک تین هاگی راهێنەریاندا دەکەن سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەشیان.

لە دووەم وەرزی خۆیدا لە ئۆڵدترافۆرد، ئەنجامەکانی یانەکە تا ئێستا باشتر نین لە وەرزی ڕابردوو لە سەرجەم ئەو کێبڕکێیانەی تێیدا بەشدار یاخود بەشدار بوون. هەر بۆیە زوو زوو دەنگۆی دوورخستنەوەی تین هاگ دەبێتە مانشێتی میدیاکان. بەڵام وا دیارە ئەم بابەت لە ڕووی ماددیەوە هەروا ناهێڵێت مانچێستە دەستکراوە بێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمزی ئەو وڵاتە، لە هەوڵێکی لەو جۆرەدا ئەوا بڕی ١٠ ملیۆن پاوەند قەرەبووی تین هاگ و  یاریدەرەکانی بکەنەوە.

هەر بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، خۆ ئەگەر دوورخستنەوەکە پێش ٣٠ی مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ بێت، ئەوا دو جار بۆ مان یو خراپترە بەهۆی ڕەچاونەکردنی یاسای قازانج و بەردەوامیی کە یانە ئینگلیزیەکانی سنووردار کردووە لە بابەتی داهات و خەرجی و زیانە ماددیەکان و سزا چاوەڕوانکراوەکان لە ئەگەری پێشێلکاری ئەو یاسایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button