عێراق

کاساس بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە شەقامێکی بەغدا چاکەی منداڵێکی عێراقی دەداتەوە

یاریگا –

کاساس بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و منداڵێکی عێراقی لە ئینستاگرام چاکەی ئەو منداڵە عێراقییە دەداتەوە.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و منداڵێکی عێراقی لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوکردووەتەوە و لەبارەی وێنەکەی خۆی و منداڵەکە نووسیویەتی: برایە بچووکەکەم.

کاساس بەهۆی ئەوەی کاتێک دەچێتە فرۆشگا بچکۆڵانەکەی منداڵەکە بۆ ئەوەی شت بکڕێت، منداڵەکە رەتیدەکاتەوە پارە لە راهێنەرە ئیسپانییەکە وەربگرێت و ئەمەش دەبێتە جێگای سەرنجی کاساس و بڕیار دەدات وێنەیەکی لەگەڵ بگرێت و لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی بکاتەوە.

پێشتر میدیا عێراقییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاساسیان لە بەغدا بڵاوکردەوە، کە تیایدا کاساس بەپەلە پارە بە فرۆشگایەک دەدات و رادەکات بۆ ئەوەی خۆی لەوە بدزێتەوە پارە نەدات.

کاساس لە چەند چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ستایشی خەڵکی عێراقی کردووە و سەرسامی خۆی بە میواندۆستی عێراقییەکان دەربڕیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button