ئینگلتەرا

رکابەریی پریمەرلیگ هێندەی دیکە گڕت تێبەربوو

سێ یانەی پریمەرلیگ لە وەرزێکی کەم شێوەدا دەجەنگن بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.

تەنها 10 هەفتە ماوە وەرزی ئەمساڵی پریمەرلیگ کۆتایی پێبێت و هێشتا یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ئارسناڵ لەوپەڕێ هێزیان دان.

دوێنێ تیمەکەی میکێل ئارتێتا توانی لە برێنتفۆرد بباتەوە و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە پێشەنگی پریمەرلیگ لە کاتێکدا لە پلەی سێهەم بوو. ئێوارەی ئەمڕۆش بە بەرامبەربوونی مان سیتی و لیڤەرپوول، گەنەرز لە پێشەنگ مایەوە و دوو یانە زەبەلاحەکەی دیکەش تەنها یەک خاڵ لێوەی دوورن.

جۆن ستۆنز توانی گۆڵی پێشکەوتنی مان سیتی تۆماربکات بەڵام لیڤەرپوول بە لێدانێکی سزا لە رێگەی مەکئالیستەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەش بە خاڵێک و گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.

گەنەرز بە جیاوازی گۆڵ لە پێش لیڤەرپوولە و هەردووکیان بە 64 خاڵ لە پلەی یەکەم و دووهەمن، مانچێستەر سیتیش بە یەک خاڵ کەمتر لەدوای ئەوانەوە دێت.

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە پریمەرلیگ یارییان بەرامبەر ئارسناڵ ماوە، گەنەرز بە بردنەوە لەو دوو یارییەدا دەکرێت ناسناوی ئەم وەرزە بۆخۆی یەکلابکاتەوە، بەهەمان شێوە بۆ یانەکەی دیکەش دەتوانن لەو رێگەیەوە ئارسناڵ لە رکابەرییەکە بکەنە دەرەوە.

چاوەڕواندەکرێت رکابەریی ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ تا کۆتا هەفتە درێژە بکێشێت.

ریزبەندی پریمەرلیگ دوای یارییەکانی هەفتەی 28

بابەتی زیاتر

Back to top button