ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی بەشداری یاری داهاتووی ئینتەر مەیامی دەكات؟

یاریگا –

خافیێر مۆرالیس، یاریدەدەری تاتا مارتینۆی راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی دوایین زانیاریەكانی سەبارەت بە یاریكردنی لیۆنێل مێسی لە یاری داهاتووی یانەكەی ئاشكرا دەكات.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی ئینتەر مەیامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مۆنتێریال بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەمریكیدا.

لە لێدوانەكانی مۆرایسدا بۆ رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردووە:

بێگومان لیۆنێل مێسی دەناسین، یاریزانێكە دەیەوێت هەموو یارییەك یاری بكات، گفتۆگۆ لەگەڵیدا دەكەین و بزانین هەستەكانی چۆنە.

لە یاری رابردوو بەرامبەر ناشڤیڵ تووشی لێدانێك بوویەوە، لێدانێكی سەخت بوو، بەڵام لە دۆخێكی باشدایە.

ئێمە دەیبینین بزانین چۆنە و هەوڵدەدەین بڕیار بدەین چی باشترینە بۆی، چونكە لە هەموو یارییەكدا 90 خولەك یاری كردووە، باشترین بڕیاری بۆ دەدەین.

زۆربەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لیۆنێل مێسی لە یاری داهاتووی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات.

ئینتەر مەیامی بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریكای گرتووە.

لەو سێ یارییەی سەرەتای خولی ئەمریكیدا لیۆ توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button