ئیتاڵیاگرنگترین

لازیۆ راگەیەندراوێکی لە بارەی ماوریزیۆ ساری بڵاو کردەوە

یاریگا –

ماوریزۆ ساری بە بەیاننامەیەک تەمومژی لەسەر دەنگۆیەکان لابرد لە بارەی داهاتووی ماوریزیۆ ساری راهێنەریانەوە.

ماوەیەکە میدیای ئیتاڵی هەواڵی رۆیشتنی ساری بڵاو دەکەنەوە گوایە لەم هاوینەی دێت یانەکە جێ دەهێڵێت. بەڵام لازیۆ بێدەنگی شکاند و سەرجەم دەنگۆیەکانی بە ناڕاست و ساختە ناوبرد.

لە بەیاننامەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیادا هاتووە:

هەموو هەواڵەکانی بەستنەوەی یانەکەمان بە راهێنەری ترەوە ناڕاستن و ئێمە دڵخۆشین لەگەڵ ماوریزیۆ ساری. دەنگۆەیەکان ساختەن و ئێمەیش هەموو متمانەی خۆمان دەدەینە ساری کە تا هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵماندا هەیە.

ئەم راگەیەندراوەی لازیۆ دوای کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر هات لە دۆڕاندنەکەیان ٣-٠ لەسەر دەستی بایەرن میونخ لە قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ لە کاتێکدا یاری چوونیان ١-٠ بە باڤارییەکان بردبووەوە.

تیمەکەی ساری لە سێریائەیش دۆخی باشتر نییە و لە پلەی نۆیەم دەبینرێن دوای ٢٧ هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button