ئه‌وروپائینگڵته‌را

بێرباتۆڤ: هیچ كەس لە مانچستەر نایەوێت ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی ببینێت

یاریگا- دیمیتار بێرباتۆڤ هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی بە ئاست و. ئەنجامی شەیتانە سورەكان دەربڕی.

مانچستەر یۆنایتد لە ڕیزبەندی 14 دەبیندرێت لە خولی ئینگلیزی بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە كۆی 9 یاری و بە جیاوازی 15 خاڵ لە لیڤەرپولی پێشەنگەوە دوورە.

بێرباتۆڤ سەبارەت بەو دۆخەی یانە كۆنەكەی ووتی: هەمووان دەزانن ئێستا مانچستەر یۆنایتد لە كوێی ڕیزبەندیدایە، هەست بە دڵتەنگیەكی زۆر دەكەم كە لەو شوێنەدا دەیانبینم.

بەردەوام بوو ووتی: لەو باوەڕەدا نیم هیچ كەسێك لە یانەكە بیەوێت سەیری ڕیزبەندیەكە بكات لە ئێستادا، ئامۆژگاری یاریزانەكان دەكەم كە سەیری ڕیزبەندیەكە نەكەن، هەروەها پێشیان دەڵێم ئایا ئەوان چی دەكەن؟ ئایا شایستەی ئەو جێگایەن؟.

بابەتی زیاتر

Back to top button