ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان گرێبەستی ئینزاگی نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئیتنتەر میلان پلانی داناوە تا گرێبەستی سیمۆنی ئینزاگی ئیتاڵی و راهێنەری یانەکەی نوێبکاتەوە، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا، ئینتەر ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەکات، مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ زیاد دەکرێت، کە مووچەی ساڵانەی ئێستای 5.5 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، گرێبەستە نوێیەکە تا هاوینی 2026 دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە و تا هاوینی 2027 لەخۆ دەگرێت.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیڤەرپوول چاوی لەسەر ئینزاگییە و دەیەوێت بیکات بە شوێنگرەوەی کڵۆپ، بەڵام سیمۆنی لە ئیتاڵیا دڵخۆشە، خۆی و خێزانەکەی نایانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئینزاگی لە هاوینی 2021 ئەرکی راهێنەرایەتی ئینتەری لە ئەستۆ گرت، 3 نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا و 2 نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button