ئیسپانیاگرنگترین

گواردیۆلا یاریزانێكی بارسێلۆنای كردۆته‌ ئامانج

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، هه‌وڵده‌دات هاوینی داهاتوو تواناكانی لامین یاماڵ یاریزانی یانه‌ی بارسێڵۆنا بەدەستبهێنێت.

بەپێی بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانی، گواردیۆلا دەیەوێت لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بارسێڵۆنا بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، هه‌وڵده‌دات كارگێری یانه‌كه‌ی رازیبكات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بە هەر نرخێک بێت، ئەو یاریزانە درێسی سیتی بپۆشێت.

بەرنامەكه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، یامال گرنگترین ئامانجی گواردیۆلایه، بەڵام بڕگەی سزای لە گرێبەستەکەیدا یەک ملیار یۆرۆیە، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌بێت له‌ پێش راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌.

روونیشکردەوە، لیڤەرپوول پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی لامین یامال دەربڕیوە، بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بۆ یاریگای ئیتحاد ئاسان نابێت.

لامین یامال یەکێکە لەو یاریزانانەی بارسێلۆنا ئاماده‌نیه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت، بەڵام به‌هۆی ئه‌و قەیرانه‌ داراییه‌ی یانه‌كه‌ تێیكه‌وتووه‌، رەنگە هاوینی داهاتوو ناچار بێت باشترین یاریزانەکانی بفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button