ئیتاڵیاگرنگترین

لەنێوان ئامار و چێژ لە تۆپی پێدا لیاو کامیان هەڵدەبژێرێت؟

یاریگا –

رافایل لیاو ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی خۆی یەکلایی کردەوە لەنێوان بایەخدان بە ئامار و ژمارەکان یاخود چێژ لە تۆپی پێدا، بابەتێک کە مشتومڕێکی لەمێژینەیە لای هەوادارانی تۆپی پێ.

لیاو کە ماوەی پێنج وەرزە لەگەڵ میلانە لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ لە لیلی فەرەنسیەوە ڕووی کردە ئیتاڵیا، لە لێدوانێکی نوێیدا لەگەڵ Il Corriere della Seraی ئیتاڵی وتی

ئەم سەردەمە تۆپی پێ هەمووی بووەتە ئامار و منیش حەزم بەوە نییە. تۆپی پێ جادووە، چێژە، ئەوەی خەڵکی تەنها بیر لە ژمارەکان دەکەنەوە، من تووڕە دەکات. خەڵکی دەبێت چێژیان بدرێتێ، بەوەش منیش خۆم چێژ وەردەگرم. من هاندەری جوان و جوانییم. تۆپی پێ فاشیۆن و میوزیک و خۆشەویستیە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا وابەستەبوونی خۆی زیاتر بە میلانەوە دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە داهاتووی ئەو هەر لەگەڵ رۆسۆنێریە، ئەوە سەرەڕای ئەو یانە خوازیارانەی ویستیان لە گواستنەوەی ناوبراو هەیە.

لەم وەرزەدە لە یارییەکانی سێریائەی، رافایل چوار گۆڵ و حەوت ئەسیستی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button