ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو.. مانزانۆ دان بە هەڵەیەکدا دەنێت

یاریگا –

شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤاڵێنسیا و یارییەکە 2-2 کۆتایی هات.

لە کۆتا خولەکی یارییەکە جود بێڵینگهام گۆڵی سێیەمی ریال مەدریدی کرد، بەڵام بەرلەوەی تۆپەکە بخاتە گۆڵەوە ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا، ئەمەش بووە هۆکاری درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر، تا کار گەیشتە ئەوەی کارتی سوور بەڕووی بێڵینگهام بەرزبکرێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئیدۆ گارسیا لە پۆدکاستی نۆچێ ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە خیل مانزانۆ کردووە، ناوبژیوانەکە دانی بەوەدا ناوە، کە هەڵەی کردووە، بەڵام ئێستا ئارامە.

بەپێی قسەکانی گارسیا، مانزانۆ نەک هەر لە بڕیاردان هەڵەی کرد، بەڵکو داوای هاوکاری لە ڤار و ناوبژیوانی کاتگرەوە نەکرد تا لەو گرفتەدا هاوکاری بکەن، ئەمەش وایکرد بڕیاری هەڵە بدات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بڕیارەکانی لە یارییەکەی ڤالێنسیا و ریال مەدرید بۆ ماوەیەک خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی لالیگا سڕ دەکرێت و لە هەفتەکانی داهاتوو مافی بەڕێوەبردنی هیچ یارییەکی پێ ناسپێردرێت.

لەلایەکی دیکەش، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە جود بێڵینگهام بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یارییەکەی ڤالێنسیا بەڕوویدا بەرزکرایەوە، بۆ دوو تا سێ یاریی سڕ دەکرێت، پێشبینی دەکرێت بێڵی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، ئۆساسۆنا و ئاتلێتیک بلباو ئامادە نەبێت.

لەلایەکی دیکە ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی ناوداری ئیسپانی رخنەی لە مانزانۆ گرتووە، دەڵێت: نیگەرانە ناوبژیوانێک کە 11 ساڵ ئەزمونی هەیە هەڵەیەکی لەوشێوەیە دەکات.

بێڵینگهام و ناوبژیوانی یارییەکەی ڤالێنسیا و ریال مەدرید سڕ دەکرێن

بابەتی زیاتر

Back to top button