ئیسپانیاگرنگترین

تێر شتیگن: بیلباو فشارێكی زۆریان كرد

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسیڵۆنا توڕەیی خۆی بەرامبەر بە یەکسانبوونی تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتلێتیک بیلباو دەربڕی.

لە گەڕی 27ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ میوانی یانه‌ی ئاتلتێك بیلباو یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

تێر شتیگن لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، هەمیشە یاری بۆ بردنەوە دەکەین، بەڵام بە شێوەی پێویست نەگەیشتینە ناوچەی سزای رکابەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکی ئاڵۆز و سەختمان ئەنجامدا، رەنگە یەکسانبوون باشترین ئەنجام بووبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، بەهۆی پێکانەوە بارسێلۆنا دوو یاریزانی سەرەکی لەدەستدا ، ئەوانیش فرێنکی دی یۆنگ و پێدری بوون، بەڵام یاریزانە یەدەگەکانیش کاری باشیان کرد.

لە کۆتاییدا گوتی، یاریزانانی بیلباو فشارێكی زۆریان لەسەر دروستکردین،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕێگەیان پێداین یاری بکەین، بەڵام کاتێک ده‌گه‌یشتینه‌ ناوچەی سزا كاره‌كان قورس ده‌بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button