ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی باس لە پێكانەكانی دی یۆنگ و پێدری دەكات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە پێكانی دوو ئەستێرەی یانەكەی فرێنكی دی یۆنگ و پێدری گۆنزالێز دەكات.

شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 26ی یارییەكەدا فرێنكی دی یۆنگ تووشی پێكانێكی سەخت بوو نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و فێرمین لۆپێز جێگای گرتەوە.

هەروەها لە خولەكی 45 هاوشێوەی دی یۆنگ پێدریش تووشی پێكان بوو نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت و لامین یامال لە جێگای بەشداری كرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی هێرناندێز گوتی:

بەداخەوە پێكانەكانی دی یۆنگ و پێدری باش دەرناكەون و پێدەچێت مەترسیدار بێت.

ئێمە دڵتەنگین، چونكە پێموایە ماوەیەك لە یاریگاكان دوور دەكەونەوە، كارەساتبارە كە دوو یاریزانی زۆر گرنگ پێكانیان هەیە، ئەمڕۆ و سبەی زیاتر لەسەر ئەو پێكانانە دەزانین، كاریگەری لەسەر تیپەكەمان دەبێت و رۆژێكی دڵتەزێن بوو بۆ ئێمە.

یارییەكی باشمان نەكرد و نەمانتوانی بە باشی هێرش ببەین، یارییەكەمان بە دڵتەنگی كۆتایی پێهێنا چونكە نەمانتوانی باشترین وەشانی خۆمان پێشكەش بكەین، جێگای داخە چونكە تیمەكە دەیتوانی زۆر زیاتر پێشكەش بكات، ئەو دەرفەتەمان لە دەستدا و نەمانتوانی جیاوازی خاڵەكانمان كەم بكەینەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدڕیدی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button