ئیسپانیافه‌ره‌نسا

رووناکییە سەوزەکانی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید بەردەوامە

یاریگا –

رۆژ بە رۆژ و هەفتە بە هەفتە کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە و رووناکییە سەوزەکانی بۆ مەدریدییەکان بەردەوامە.

دوو هەفتە لەمەوبەر بوو هێرشبەرە فەڕەنسییەکە رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و چیتر لە لیگ وەن بەردەوام نابێت. هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە لە چوار مانگی داهاتوودا بە درێسی ریال مەدرید دەیبین، هەرچەندە دەنگۆکانی بە پەیوەندی کردنی بە پرێمەرلیگەوە رەت نەکراونەتەوە.

یاریزانە فەرەنسییەکە هەرگیز بە روونی باسی یانەی داهاتووی نەکردووە، بەڵام ئاماژەکانی ئەوە دەردەخەن کە لە بێرنابیۆ نزیکتر دەبێتەوە، وەک دوێنێ پێش یاریی پاریسییەکان بەرامبەر مۆناکۆ کاتێک ئێمباپێ لە پاسەکە دابەزی، چاویلکەی تایبەتی لەچاو بوو، بەڵام چ جۆرە چاویلکەیەک؟

ئەمە مۆدێلێکی چاویلکەی وەرزشی سەوزە لە مارکەی نایکی، کە سەرەتا ئێدواردۆ کاماڤینگا لەچاوی کردبوو دواتر نیوەی یاریزانانی ریال مەدرید لەچاویان کردەوە. وردەکارییەک کە رەنگە گرنگ دەرنەکەوێت بەڵام ئامانجێکی هەیە. پەیوەندی نێوان ئەم یاریزانە فەرەنسیە و یانەی مەدرید تا چەند نزیکە، بەم زووانە بۆمان دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button