ئه‌مریکامۆندیالیاریگا

پاڵەوانێکی مۆندیالی قەتەر لەلایەن هاوژینەکەیەوە مەدالیاکەی دەفرۆشرێت

سەیرترین شەڕی هاوژینەکان لە تۆپی پێدا

یاریگا –

ئیزکیێل پاڵاسیۆس، هاوتیمی لیونێل مێسی کە بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی جامی جیهانی قەتەری بەدەستهێنا، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە هەڕەشەی لێدەکرێت و سامانەکەی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییەی خستووەتەوە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

ئیزکیل پاڵاسیۆس، ساڵی رابردوو گەورەترین ناسناوی تۆپی پێی لە قەتەر بەدەستهێنا و شانبەشانی لیۆنێل مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی ئەرجەنتین جامەکەیان گەڕاندەوە ماڵەوە. بەڵام ئێستا رووبەڕووی دۆخێکی سەیر و ئاڵۆز بووەتەوە.

هاوسەری ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە کە وا خەریکە لە پاڵاسیۆس جیا دەبێتەوە، هەموو سەروەت و سامانەکەی لەگەڵ دەستەکەوتە وەرزشییەکانییەوە بە تایبەت ئەو درێسەی کە شەوی پاڵەوانیەتی ئەرجەنتین لە قەتەر لەبەری کردبوو و ئەو میدالیای زێڕەی کە ئەو شەوە بەدەستی هێنا، لە زیادکردنی ئاشکرا دایناوە. لە لایەکی ترەوە هاندەرانی تۆپی پێ ئامادەن ئەم دوو دەستکەوتە وەرزشییە بەنرخە لە هاوسەری پێشووی ئەم یاریزانە بکڕن.

یێسیکا فریاس، هاوسەری پاڵاسیۆس، بانگەشەی ئەوە دەکات کە خێزانەکەی جێهێشتووە و خەرجییەکانی ژیانیان نادات. فریاس دەڵێت مافی ئەوەی هەیە بە فرۆشتنی سەروەت و سامانی هاوسەرەکەی بژیوی ژیانی دابین بکات.

لە کاتێکدا پاڵاسیۆس هەوڵی دەدا هاوسەرەکەی رازی بکات کە لە فرۆشتنی سەروەت و سامانەکەی پەشیمان ببێتەوە یان دواجار لە رێگەی دادگاوە رێگری لێبکات، لەناکاو بە بینینی وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی شۆک بوو. هاوسەرەکەی وێنەی کڕیارێکی بڵاوکردەوە کە درێسەکەی پاڵاسیۆسی کریوە و هاوسەرەکەی نووسیویەتی:

درێسەکە فرۆشرا، ئێستا بەردەست نییە، با دەست بە فرۆشتنی کەلوپەلەکانیتر بکەین.

یێسیکا دوای چەند خولەکێک پۆستێکی تری بڵاوکردەوە کە وەک ئاوی سارد وابوو لەسەر سەری پاڵاسیۆس. لە پۆستەکەیدا نووسرابوو:

بابەتی داهاتوو کە دەفرۆشێت ئەو مەدالیای زێڕەیە کە لە شەوی پاڵەوانێتی ئەرجەنتین لە قەتەر بەخشرایە پاڵاسیۆس.

خاوەنە نوێیەکەی مەدالیاکەی پالاسیۆس

هاوسەری پاڵاسیۆس کە بە روونی دیارە زۆر لێی توڕەیە، لە درێژەی پۆستە مشتومڕاوییەکەیدا نووسیویەتی:

نەمدەویست هەندێک شت وەک میدالیای پاڵەوانێتی بفرۆشم، بەڵام کاتێک تووڕەم دەکەیت، دەبێ چاوەڕێی هەموو شتێک بکەیت. دەبێت سەقفێکم لەسەر سەرمدا هەبێت. لە بەرژەوەندی تۆدایە بێدەنگ بیت، شتگەلێک لەبارەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە دەزانم کە تا ئێستا نەمگوتووە و دڵنیام کە ناتەوێت باسی بکەم.

پاڵاسیۆس و هاوسەرەکەی لە ساڵی 2018 یەکتریان ناسی و لە ساڵی 2021 هاوسەرگیریان کرد و ئێستا لە لێواری جیابوونەوەدان.

Back to top button