ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

تایبەت بە یاریگا؛ رێوان ئەمین بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێتەوە

یاریگا –

رێوان ئەمین جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێتەوە و بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال خیسۆس کاساس بانگهێشتی ئەو ناوەڕاستکارە کوردە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریداوە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بانگهێشتی رێوان ئەمین کاپتنی یانەی دهۆک بکات، کە رۆژانی 21 و 26ـی مانگی داهاتوو عێراق دوو یاریی لەسەریەک بەرامبەر فیلیپین دەکات، یاریی یەکەم لە بەسرە دەبێت و یاریی دووەمیش لە فیلیپین دەبێت.

رێوان (28 ساڵان) پێنج یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە و لە جامی کەنداوی بەسرە لەلایەن کاساسەوە بانگهێشت کرابوو، بەڵام لە جامی ئاسیا ئەو ناوەڕاستکارە کوردە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکرابوو.

رێوان کە لە ریزی یانەی هێرنڤینی هۆڵەندی دەستی بە یاریی کردووە و لە سوید لە ریزی یانەکانی دالکورد و ئۆستەرسوند یاریی کردووە، ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندی بە یانەی دهۆک کرد و لەم وەرزە رۆڵێکی کاریگەری لە ئەنجامە باشەکانی یانەکەی هەیە، کە دهۆک بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button