ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی چێڵسی پێشکەشی چەند یانەیەکی سعودی کراوە!

یاریگا –

جیا لەو هەوڵانەی سعودیەکان گرتوویانەتە بەر بۆ قایلکردنی دیارترین ئەستێرەکانی ئەوروپا بەتایبەت ئەوانەی کە ساڵانێکە ئەزموون و ناوبانگیان هەیە، ئەم جارە لە پێشهاتێکی نوێدا چەند نێوەندگیرێک کە وەک بریکار هەژمار دەکرێن، ئەستێرەیەکی چێڵسیان پێشکەش بە چەند یانەیەکی وڵاتەکەی کەنداو کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی HITC Footbaalی ئینگلیزی، نێوەندگیر لەلایەنی ڕەحیم ستەرلینگەوە ڕاسپێردراون بۆ قسەکردن لە بارەی ئەنجامدانی گرێبەست لەم هاوینەی دێت لەنێوان یاریزانەکە و یانەکانی خولی سعودی.

یاریزانە ئینگلیزیەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە مان سیتیەوە ڕووی کردە بلووز. ئەگەرچی ماوەیەک ئاستی پیشان دا، بەڵام وردە وردە لەگەڵ ئەنجامە خراپەکانی یانە لەندەنیەکەدا تواناکانی دیار نەمان و لە ئێستاشدا یەکێک نییە لە پایە گرنگەکانی داهاتووی چێڵسی. خودی خۆیشی پەلەی نییە لە ڕۆیشتن بەوپێیەی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکەیدا هەیە تا ساڵی ٢٠٢٧.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی یانەی هیلال، کە پێشتر کالیدۆ کۆلیبالی لە چێڵسی گواستەوە، یەکێکە لەو یانانەی خولەکە گرنگی بە گواستنەوەی ستەرلینگی تەمەن ٢٩ ساڵ دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button