ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان نرخی تیۆ هێرناندێز دیاری دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نرخی تیۆ هێرناندێز بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی تیۆ هێرناندێز لەگەڵ میلان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

رۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ لە تۆری رێلیڤۆ ئاشكرایكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگی بە گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز دەدات.

ئەوەشی خستووەتە روو، نەك تەنیا بایرن میونشن یانەكانی پرێمەرلیگ و خولی رۆشنی سعودیش بە جدی كار لەسەر گواستنەوەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە دەكەن.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی بەرگریكارەكەی ئەیسی میلان داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

ئەیسی میلان بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی سێریا ئەی دێت و بە جیاوازی 13 خاڵ لە دوای ئینتەر میلانی پێشەنگەوەیە.

تیۆ هێرناندێز

لەم وەرزەی سێریا ئەی تیۆ هێرناندێز 23 یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button