ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح بە راکردن لە شەقامەکانی لیڤەرپوول بیندراوە

خەریکی تۆمارکردنی رێکلامێکی نوێی پێپسییە

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، یاریزانی میسڕی لەسەر شەقامەکانی لیڤەرپوول بەڕاکردن بیندراوە.

سەڵاح، ماوەیەکی درێژە باڵیۆزی کۆمپانیای پێپسییە و پێشتر چەندین رێکلامی ڤیدیۆیی لەگەڵ کۆمپانیاکەی خواردنەوە گازییەکان تۆمار کردووە.

سەڵاح بەهۆی پێکان نەیتوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تەواو بکات و لەوەتەی چاکبوونەوەی، تەنیا بەشداری لە یەک یاریدا کردووە و پێدەچێت، لە هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یۆرگن کڵۆپ.

بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس چەند گرتەیەکی سەڵاحیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا خەریکی ریکۆرد کردنی رێکلامێکی نوێی پێپسییە.

بڕیاربوو دوێنێ دووشەممە، بەیانییەکە رێکلامەکە تۆمار بکرێت، بەڵام بەهۆی ئاهەنگی لیڤەرپوولییەکان بە بردنەوەی جامی کاراباو، کاتی تۆمارکردنەکە بۆ کاتژمێر 14:00 بە کاتی لەندەن دواخرا.

سەڵاح بە راکردن لە شەقامی کێنت بیندرا، ئەو شەقامە دەکەوێتە نزیک ‘چاینا تاون’ شوێنی تایبەت بە چینییەکانی لیڤەرپوول، ئەمەش هیواکانی گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی لەلای لیڤەرپوولییەکان زیاد کردووە.

سبەی چوارشەممە، لیڤەرپوول لە قۆناخی پێنجەمی جامی FA میوانداری ساوسامتن دەکات، هەفتەی داهاتووش لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست دەبێتەوە.

لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو، سەڵاح و دێیان لۆڤرێن لە شەقامەکانی میسڕ، رێکلامێکی پێپسییان تۆمار کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button