سعودیەگرنگترین

سعودیە چوار لە هەرە دیارترین ئەستێرەکانی ئەوروپای کردووەتە ئامانج

یاریگا –

سعودیەکان لە درێژەی شۆڕشەکەیان لە بواری گواستنەوەی یاریزاناندا بە نیازن بە جارێک دەستەیەک لە هەرە دیارترین ئەستێرەکانی ئێستای ئەوروپا بگوازنەوە وڵاتەکەیان و پرۆژەکە لەوەی هەیە زۆر فراوانتر بکەن.

خواستی ئەوان لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بنزیمە، نێیمار و سادیۆ مانێ و چەندان سوپەرستاری تردا نەوەستاوە و لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکەن بۆ پرۆسەی گواستنەوەی هەریەکە لە موحەمەد سەڵاحی لیڤەرپوڵ، کیڤن دی بروینی مان سیتی، سۆن هیونگ مینی تۆتنهام و لوکا مۆدریچی ڕیاڵ مەدرید. ئەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی دیاری سکای سپۆرتس رودی گالێتی.

گالێتی ئەوەشی نووسیوە کە گفتوگۆیەکان لە قۆناخی کۆتاییدایە و، ئامانجی لەپێشینە بلە بازاری گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەو چوار یاریزانەن.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەیش ئاشکرا کردووە کە لە هەفتەکانی داهاتوودا راستەوخۆ پەیوەندی بەو چوار یاریزانەوە دەکرێت لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی سعودیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button