ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ لە هەموو لایەکەوە داواکراوە

یاریگا –

ئاست و ئەنجامە خەیاڵییەکانی چابی ئالۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن پێشکەشی دەکات، جەنگی یانە گەورەکانی ئەوروپای گەرمتر کردووە بۆ گواستنەوەی و پێدانی پۆستی ڕاهێنەرایەتی.

کەنێو سەرجەم ڕکابەرەکاندا، بایەرن میونخە کە بە دۆخێکی خراپی نێوخۆیی و کیشوەریدا گوزەر دەکەن و لە هیچ بەرەیەک وەک پاڵێوراو خۆیان پیشان نەداوە لەژێر را‌هێنەرایەتی تۆماس توخێل.

نوێترین زانیاریی، کە MirrorFootball بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکات باڤارییەکان ئەم هاوینە لە ئالۆنۆنسۆ دەچنە پێشەوە بە پێشکەشکردنی مووچەیەکی ساڵانە کە خۆی دەدات لە ٢٠ ملیۆن پاوەند بەو مەرجەی دەستبەرداری لیڤەرکوزن بێت و ئەزموونی خۆی بگوازێتەوە بۆ میونخ.

بڕی ئەو مووچە ساڵانە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەکاتە دووەم بەرزترین مووچە لە دوا دیگۆ سیمیۆنی کە ئەرجەنتینیەکە لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید ٣٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت. دەستەوارە نوێیەکەی بایەرن بۆ چابی، زیاترە لەو مووچەیەی پیپ گواردیۆ ئێستا لەگەڵ مان سیتی وەری دەگرێت کە ١٩ ملیۆنە.

جگە لە بایەرن، لیڤەرپوڵ و بارسێلۆنایش لە دیارترین ئەو ڕکابەرانەن چاویان بڕیوەتە تواناکانی چابی ئالۆنسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button