جیهانڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: لە یارییەکی پڕ لە رووداوی کۆمیدی کە دەیان ئەفسانە تیایدا بەشداربوون سپید بڕیاری وازهێنانیدا

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تیپی چەنکز و ئەبۆفلا بە بەشداری دەیان ئەفسانی تۆپی پێش و یوتوبەری ناودار “سپید” بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، سپید بە هۆکارێکی سەیر بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن دا.

دیارترین یاریزانەکانی تیپی چەنکز پێکهاتبوون لە: رۆبێرتۆ کارلۆس، جۆنی کاری، دەیڤد ڤیا، ڤوج، سپید، هۆفمان و ئیدن هازارد. ئارسن ڤینگەریش راهینەری تیپەکە بوو،

دیارترین یاریزانەکانی تیپی ئەبۆفلا پێکهاتبوون لە: دیدیە درۆگبا، کلۆد ماکێلێلی، ریکاردۆ کاکا، تۆماس براگ و ئەنتۆنیۆ کۆنتیش راهێنەری تیپەکە بوو.

سپید لە یارییەکە دوو هەلی ئاسانی گۆڵکردنی لەدەستدا کە ئێدین هازارد بۆی رەخساند، جیا لەوە بە توندی لە ریکاردۆ کاکای دا و کارتی زەردی بەروودا بەرزکرایەوە، ئەمەش وایکرد ئارسن ڤینگەر گۆڕانکاری پێبکات.

سپید دوای یارییەکە گوتی: ئاستم خراپ بوو پێویستە واز لە یاریکردن بهێنم… کاتی ئەوەیە واز بهێنم.

هازارد هەلێکی ئاسان بۆ سپید دەرەخسێنێت، بەڵام گۆڵ ناکات:

سپید لە کاکا دەدات

سپید قاچی رۆبێرتۆ کارلۆس ماچ دەکات

سپید هەلێکی دیکە گۆڵ ناکات

بە درۆگبا دەڵێت: تۆ باوکی پۆگبایت؟

پلانی تاکتیکی بۆ ڤینگەر دادەڕێژێت

داوای لێبوردن لە هازارد دەکات کە دوو هەلی گۆڵ نەکرد

وازی لە یاریکردن هێنا

تەواوی یارییەکە لێرە ببینن

بابەتی زیاتر

Back to top button