ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

کۆتایی سەردەمی ڤار و ئۆفسایدی ملیمەتری؛ یاساکەی ئارسن ڤینگەر جێبەجێکرا

گۆڵێک کە پێشتر ئۆفساید بوو، ئێستا دروستە

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکدا کە دەکرێت تەواوی شێوازی یاریکردنی تۆپی پێ بگۆڕێت، بۆ یەکەمجار لە مێژووی فەرمی تۆپی پێدا یاسای ‘بۆشایی’ بۆ ئۆفساید، کە لەلایەن ئارسن ڤینگەرەوە پێشنیار کرابوو، جێبەجێکرا.

لە یاریی نێوان یانەی پاسیفیک و هالیفاکس واندەرەرز لە خولی نایابی کەنەدا، رووداوێکی مێژوویی تۆمارکرا؛ ئەلیخاندرۆ دیاز، هێرشبەری یانەی پاسیفیک گۆڵێکی کرد لە کاتێکدا کەمێک لە پێش دوایین بەرگریکارەوە بوو.

بەگوێرەی یاسا کۆنەکە، ئەم گۆڵە راستەوخۆ بە ئۆفساید هەژمار دەکرا، بەڵام بە یاسا نوێیەکەی ڤینگەر، گۆڵەکە بە دروست هەژمار کرا.

یاسا نوێیەکە کە بە هاوبەشی لە نێوان فیفا و بۆردی یاسادانانی تۆپی پێ تاقیدەکرێتەوە، مەرجی ئۆفساید دەگۆڕێت. پێشتر ئەگەر قاچ یان شانی هێرشبەر پێش بەرگریکار بووایە، دەبووە ئۆفساید. بەڵام ئێستا، تاوەکوو ئەو کاتەی بەشێکی جەستەی هێرشبەر کە رێگەپێدراوە گۆڵی پێ بکرێت، لەسەر هەمان هێڵ یان لە دواوەی بەرگریکار بێت، یاریزانەکە لە دۆخی دروستدایە. واتە دەبێت بە تەواوی هێرشبەرەکە پێش بەرگریکار بکەوێت و بۆشایی لە نێوانیاندا هەبێت. ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت رێژەی گۆڵکردن و خێرایی یارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button