ئه‌وروپا

تیروپشکی قۆناخی ١٦ی یۆرۆپالیگ ڕوبەڕوو بوونەوەی گەورەکانی لە یەکتر پاراست

یاریگا –

ئەمڕۆ لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشکی قۆناخی ١٦ی یۆرۆپالیگ ئەنجام درا و گەورەکان تا ڕادەیەکی باش لە ڕوبەڕوو بوونەوەی  یەکتر پارێزران لەو قۆناخەدا.

لیڤەرپوڵی پێشەنگی بۆندسلیگا کەوتە بەرامبەر سپارتا پراگی چیکی. لە کاتێکدا لیڤەرکوزنی سەرووی ڕیزبەندی بۆندسلیگا تووشی کاراباخی ئازەربایجان بووەتەوە.

ئەی سی میلانی ئیتاڵیش ڕوبەڕووی سالڤیا پراگی چیکی دەبێتەوە. بەڵام هاوتا ئیتاڵیەکەی، کە رۆمای پایتەختە، رەنگە قورسترین یارییەکانی ئەو قۆناخە بێت کە کەوتوونەتە بەرامبەر برایتنی سەرسەخت بە راهێنەرایەتی دی زێربی ئیتاڵی.

یارییەکان لە ڕێککەوتی ٥ی مارسی داهاتوو بە یاریی نێوان سپۆرتینی پورتوگالی و ئەتاڵەنتای ئیتاڵی دەست پێ دەکات.

ئەمەش سەرجەم ڕووبەڕوو بوونەوەکانی ئەو قۆناخەیە:

سپۆرتینگ x ئەتاڵەنتا

رۆما X برایتن

میلان x سلاڤیا پراگ

فرایبۆرگ X وێستهام

سپارتا پراگ x لیڤەرپوڵ

بەنفیکا x رەنجەرز

مارسیلیا x ڤیاڕیاڵ

کاراباخ x لیڤەرکوزن

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button