ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر یانه‌ی رۆما

یاریگا –

مۆرینیۆ هێرشدەکاتە سەر یانه‌ی رۆما و ده‌ڵێت، چۆن ڕاهێنەرێک دوورده‌خه‌یته‌وه‌ کە تیپه‌كه‌ی بۆ دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك بردۆته‌وه‌ یاریی كۆتایی.

جۆزێ مۆرینیۆ هێرشی کردە سەر یانه‌ی رۆما و بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌ تیاگۆ پینتۆ، بەهۆی ئەو شێوازەی کە لە سەرەتای ئەمساڵ له‌ یانه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا  بۆ تۆڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، دەڵێت: ئەستەمە تێبگەین کە راهێنەرێک کە لەسەریەک گەیشتە دوو یاریی کۆتایی دوو خولی ئەوروپی، چۆن دەکرێت لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

مۆرینیۆ، رۆمای بۆیه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا  به‌ نازناوێكی ئه‌وروپی ئاشناكرد، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی کۆنفرانس لیگ بوو، سالێك دواتریش یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ یاریكۆتایی یۆرۆپا لیگ، بە سیڤیلیە دۆڕا.

سەبارەت بە تیاگۆ پینتۆ کە چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە هەستی بە ترس کردووە کاتێک ناچار بووە هەواڵی دەرکردنی مۆرینیۆ بڵاوبکاتەوە، جۆزێ گوتی، راشکاوانە بیڵێم یەک چرکە کاتم بە خوێندنەوەی چاوپێکەوتنەکانی بەڕێز تیاگۆ پینتۆ، بەفیڕۆ نادەم یان گوێی بۆ ناگرم.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانێت جارێکی دیکە لە ژێر دەستی تیاگۆ پینتۆ لە یانەیەکی جیاواز کاربکاتەوە، لە وەڵامدا گوتی، بە دڵنیاییەوە نەخێر، هەندێکجار شتەکان وامان لێدەکەن باوەڕمان بەوە هەبێت کە دەکرێت، بەڵام لەم بابه‌ته‌، بە دڵنیاییەوە ناتوانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button