ئه‌وروپاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سپارتا براها

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سپارتا براها.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان سپارتا براها لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی یۆرۆپا لیگ.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ رێدز بە یەكەمی كۆمەڵەی پێنجەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكە.

لە بەرامبەردا سپارتا براها لە قۆناخی پاشكۆ بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە لە گاڵاتاسەرای بردەوە.

كڵۆپ بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش، ئاڕنۆڵد، جۆتا، ئالیسن، گراڤینبێرخ، جۆنس، ماتیپ، ئالكانتارا و بایچێتیچ ، هەروەها بەشداریكردنی محەمەد سەڵاح گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كێڵێهەر

هێڵی بەرگری: گۆمێز، كوانسا، ڤان دایك، سیمیكاس

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر ، ئیندۆ، مەككۆنێڵ

هێڵی هێرشبردن: ئیلیەت، نونێز، دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button