ئیتاڵیا

هاکان چاڵهانۆگلو: بەڵێ ڕاستە لە سعودیەوە ئۆفەرم بۆ هاتووە، بەڵام…

یاریگا –

هاکان چالهانۆگلو ددان بەو ڕاستیەدا دەنێت کە لە خولی سعودیەوە دەستەوارە بۆ گواستنەوەی پێشکەش کراوە، بەڵام بە هۆکارێک ڕەتی کردووەتەوە.

ناوەڕاستکارە تورکیەکەی کە لە ئێستادا بە باشترین ئاستەکانی خۆیدا گوزەر دەکات لەگەڵ ئینتەر میلان، خۆشەویستی ئەو یانەیەی داوە بەسەر هەر لایەنێکیتری خولی سعودی و مانەوەی لەگەڵ نێرازۆری پێ باشترە. ئەوە بە گوێرەی لێدوانێکی نوێی کە لەگەڵ DAZN. هاکان دەڵێت

ڕاستە لە خولی سعودیەوە ئۆفەرم بۆ هات، بەڵام من ئینتەرم خۆش دەوێت. بە بۆردی یانەکەم وت کە دەمەوێت بمێنمەوە. ئینتەر هەمیشە شتێکی جیاوازە بۆ من.

چالهانۆگلو لە ٣٠ یاری ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان، توانیویەتی ١١ گۆڵ تۆمار بکات و سێ ئەسیستیش بکات.

ڕەتکردنەوەی خولی سعودی لە کاتێکدابوو، هەر لەو دیمانەیە نوێیەیدا ئەوەی زۆرترین دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا، ئەو بە خۆدا هەڵگوتنە بوو کە خۆی وەک باشترین یاریسازی ئێستای جیهان ناساند.

هاکان خۆی پێ باشترین یاریسازە لە ئێستادا!

بابەتی زیاتر

Back to top button