ئیتاڵیا

هاکان خۆی پێ باشترین یاریسازە لە ئێستادا!

یاریگا –

هاکان چالهانۆگلو بە لێدوانێک خۆی هێناوەتە بەر باس و بووەتە جێی بایەخی میدیاکان کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە دەستنیشانکردنی باشترین یاریساز لە ئێستادا.

ناوەڕاستکارە تورکیەکەی ئینتەر میلان کە لەم وەرزەدا ١١ گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە. لە لێدوانێکیدا بۆ DAZN وتی

لە ئێستادا من باشترین یاریسازی جیهانم. دوای منیش ڕۆدری (مان سیتی) دێت، پاشان تۆنی کرۆس، جۆشوا کیمیچ و ئینزۆ فێرناندێز دێن.

لە دیارترین ئەو یاریزانانەی چالهانۆگلو لە لیستەکە دەری کردوون، کیڤن دی بروینی مان سیتیە.

هاکانی تەمەن ٣٠ ساڵ لە هاوینی ٢٠٢١ وەک یاریزانی ئازاد لە میلانەوە ڕووی کردە ئینتەر و تووشی ڕەخنەی زۆر بووەەوە بەهۆی ئەو بڕیارەیەوە.

بۆ بەرگریکردن لە قسەکەی، چالهانۆگلو لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی

چەند مانگێک پێش ئێستا من ئەوەم وت. کەس باوەڕی پێ نەدەکردم، بەڵام من هەمیشە باوەڕم بە خۆم هەیە. من ئاستی خۆم دەزانم و لە کەسیش ناترسم.

من گۆڵ تۆمار دەکەم و شتانێک ئەنجام دەدەم کە کەس ئەنجامی نادات. ئەگەر بزانیت، من هەرگیز گۆڵی نزیک مەودا تۆمار ناکەم، بەڵکو لە دووری ٢٥-٣٠ مەتر یان بە لێدانی راستەوخۆ. ئەمانە شتانێکی قورسن و، ئەگەریش سەیر بکەیت ئەوانیتر وەک من ناتوانن وا بکەن. زۆرکەس لە پاسدان باشە، بەڵام من حەزم لە پاسی پێنج مەتری نییە. من هەمیشە بە دوای پاسی یەکلاکەرەوە دەگەڕێم تا هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنم. پاسدان بە لای ڕاست و چەپدا هیچ هاوکاریی من ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button