ئینگلتەراگرنگترین

دوو ئەستێرەی سەرەکی لیڤەرپوول گەڕانەوە

یاریگا –

محەمەد سەڵاح و داروین نونێز گەڕانەوە مەشقە سەرەکییەکان.

یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 6:00 بە کاتی کوردستان، لیڤەرپوول و چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی لە یاری کۆتایی جامی خولی ئینگڵتەڕا رووبەڕوو دەبنەوە.

لە یاری رابردووی رێدز بەرامبەر لوتن تاون لە یارییەکانی گەڕی 26ی پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاح و داروین نونێز بەهۆی پێکان ئامادە نەبوون.

کەمێک لەمەوبەر هەژمارەی فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆڕمی ئێکس گرتە ڤیدیۆیەکی مەشقەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، دەردەکەوێت سەڵاح و نونێز گەڕاونەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەیان.

بۆیە پێشبینی دەکرێت هەردوو ئەستێرەکەی رێدز بەشداری یاری کۆتایی جامی خولی ئینگڵتەڕا بکەن، بەڵام ئاڕنۆڵد، ئالیسن، جۆتا و جۆنز لە دەرەوەی لیستی یاریزانەکانی یانەکە دەبن و بەشداری یارییەکە ناکەن.

سەرەڕای پێکانە زۆرەکان، لیڤەرپوول لەم وەرزە بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، لە پرێمەرلیگ 26 یاری کردووە، 60 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی چوار خاڵ لەپێش مان سیتی رکابەری پێشەنگی ریزبەنی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button