ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید ٤٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یوڤێنتوس ئامادە کردووە

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکاریی دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یوڤێنتوس و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کاڵچۆ میرکاتۆ، شاهانەکان سەرسامن بە ئاستی ئاندریا کامبیاسۆی ئیتاڵی و یاریزانی خانمە پیرەکە و پلانیانە بیگوازنەوە بۆ پێگەی بەرگریکاری چەپی یانەکەیان.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە یوڤی نایانەوێ دەستبەرداری ئەستێرە ٢٣ ساڵانەکەیان بن و لە ئێستادا جێی متمانەی ئالیگری ڕاهێنەرە.

ریاڵ لە ئێستادا کەوتوونەتە خۆ بۆ شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال کە ئێستا تەمەنی ٣٢ ساڵە. هەر بۆیە کامبیاسۆی ئیتاڵییان بە باشترین جێگرەوە دەستنیشان کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button