فه‌ره‌نساگرنگترین

هاوڕێیەکی نزیکی زیدان داهاتووی راهێنه‌ره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

یاریگا –

هاوڕێیەکی نزیکی زیدان هەنگاوی داهاتووی لە جیهانی راهێنەرایەتی ئاشکرا کرد.

هاوڕێیه‌كی زینەدین زیدان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سپۆرت1ـی ئەڵمانی رایگەیاند، زیدان ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یۆڤینتۆس یان بایرن میونشن، نایەوێت بچێتە ئینگلتەرا.

هاوڕێیەکەی زیدان ئاماژەی بەوەشکردووە، زیزۆ پێیوایە بایرن میونشن هاوشێوەی ریال مەدریدە، یانەیەکی دێرین و دامەزراوەیەکی کارگێڕیی گه‌وره‌یه‌ و ژینگەی کارکردنی فراوانه‌، هەروەها لێکچوونێکی زۆر لە نێوان یانەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا هەیە.

هاوڕێی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە کۆتاییدا دەڵێت، ئەگەر بایرن میونشن بیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات، دەبێت هێزێكی گەورەی پێبدات و وەڵامی خواستەکانی بداتەوە.

زیدان لە دوای کۆتایی هاتنی خولی دووەمی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی 2021 ریزه‌كانی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی جێهێشت، سه‌ره‌رای پێشكه‌شكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێك، به‌ڵام راهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌ك و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نه‌كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button