ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ لیۆ مێسی کۆدەکانی سۆڵت لەیکی کردەوە و مەیامی سەرکەوت

مێسی هەنگاوەکانی کۆنتڕۆڵکردنی خولی ئەمریکی دەستپێکرد

یاریگا –

لیۆنێل مێیسی گۆڵێکی دروستکرد و رۆڵی لە گۆڵێکی دیکەی ئینتەر مەیامیدا گێڕا و یارمەتی تیمەکەیدا 2-0 لە سۆڵت لەیک ببەنەوە.

لە یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەمریکی، مەیامی لە یاریگای چەیس (ناوی نوێی یاریگاکەیە) میوانداری ریال سۆڵت لەیکی کرد. مێسی لە خولی 39دا، بەرگری یانەی بەرامبەری بڕی و پاسێکی بۆ رۆبێرت تایلەر کرد و یەکەم گۆڵی لێ بەرهەم هات.

سۆڵت لەیک لە گێمی یەکەمدا تەواو لە کەشی یارییەکە دوور بوو و نەیتوانی خۆی لە بەرامبەر هێزی مەیامیدا بگرێت.

لە خولەکی 83ی گێمی دووەمدا، مێسی جارێکی دیکە بەرگریکارانی سۆڵت لەیکی بڕی و پاسێکی بە لویس سوارێزی هاوڕێی دێرینیدا و ئەویش ئەسیستێکی بۆ دیێگۆ گۆمێز دروستکرد.

سوارێز لە دوای یارییەکە گووتی

دەمزانی رکابەرییەکی زۆر لە خولی ئەمریکیدا هەیە، ئینتەر مەیامی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە و هەموو هێزی خۆمان بۆ ئامانجەکە دەخەینەگەڕ.

یەکشەممەی داهاتوو، تیمەکەی مێسی لە ناوچەی کارسن لە کالیفۆرنیا بەرامبەر لۆس ئانجلس گالاکسی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button